یاسای ماڵپەڕ

خوشكانی خۆشەویستم ... میوانانی ماڵپەڕی ئافرەتانی سەلەف : السلام علیكم ورحمة الله وبركاته... ** بەخێرهاتنت دەكەین بۆماڵپەڕەكەمان (( ماڵپەڕی ئافرەتانی سەلەف )) ، داوادەكەین لەخودای پەروەردگار كە بێبەشت نەكات له‌زانستی بەسودو كردەوەی باش، خوای گەورە ساتێكی ئارامت پێببەخشێت لەناو باخچەی ماڵپەڕەكەمانداو بەبۆنی گوڵی بابەتەكانمان دڵخۆش بیت وبگەیتە ئامانجی سەردان كردنەكەت . ** بەخۆشحاڵیەوەو بۆبەرچاو رۆشنی دەربارەی ماڵپەڕەكەمان لە یاسای ماڵپەڕەكەمان ئاگادارت دەكەمەوە ... 1. ماڵپەڕەكەمان تایبەتە بەئافرەتان و خوشكانەوەو بەهەمان شێوەش بابەتەكانمان تایبەتە بەمەسائیل و حوكمە شەرعیەكانی ئافرەتانەوە لە ناساندنی بیرو باوەڕی ڕاست و ڕونكردنەوەی مەنهەجی سەلەف و بابەتەكانی فیقه و فەتوای تایبەت بەئافرەتان و ناساندنی پۆشاكی ڕاست و دروست بەخوشكانمان و بابه‌تی هه‌مه‌ڕەنگ له‌سه‌ر ئافره‌تان و ئاشناكردنتان بەكتێبی سودبەخشی تایبەت بەئافرەتانەوەو زانیاری پێدانتان لەڕێگەی وتاری تایبەت بەئافرەتانەوە لەلایەن مامۆستایانی ئەهلی و سونەو جەماعەتەوە . 2.هەفتانە ان شاءالله بابەتی نوێ لەماڵپەڕ دادەبەزێت كەبریتی یە لە ( شەوانی هەینی ) . 3.تەنها ئافرەتان دەتوانن بۆدەست كەوتنی وەڵامی دروست بۆپرسیارەكانیان لەبەشی ناردنی پرسیار بەڕەچاو كردنی یاساكانی ناردنی پرسیار بەشداربن . ~ بارك الله فيكم ~ ** (( اللهم يامثبت القلوب والأبصار ثبت قلوبنا على دينك ، اللهم أظلل أخواتى في الله في ظلك يوم لاظل إلا ظلك )) (( اللهم فقهنا في الدين وعلمنا التأويل )) ___ اللهم أمين ___ والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته . { بەڕێوەبەری ماڵپەڕ : أم عبدالملك }