ئەم ماڵپەڕە بۆ ‏

بسم الله الرحمن الرحیم ... الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين ، نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.. وبعد .. خوشكانی خۆشەویستم ، ئافرەتانی شوێنكەوتەی سەلەفی صاڵح السلام علیكم ورحمة الله وبركاته :‏ ‏** زۆر سوپاس و ستایشی بێ سنور بۆخوای پەروەردگار كەلەپاش هەوڵ و ماندو ‏بونێكی زۆر توانیمان ماڵپەڕێكی تایبەت بەئافرەتان دابمەزرێنین و خوشكان و ‏دایكانی خۆشەویستمان سودمەندبن لەسەرجەم یاساو مافە شەرعیەكانی ئافرەتان ‏‏.‏ ماڵپەڕی ئافرەتانی سەلەف ، ماڵپەڕێكی گەورەو گران و بەنرخە لە ناوەڕۆك و ‏واتادا ،بۆ گوێڕایەڵان و شەیدایانی دینی ڕاستەقینەی خوای پەروەردگارە ، ‏هۆكاری جێگیر بون و بەردەوامیە ، وێڕای ئەوەش یادخستنەوەو ڕێ نیشاندەرتانە ‏بۆشوێن كەوتنی شوێن پێكانی دایكانی ئیمانداران و صەحابیاتە بەڕێزەكانە .‏ هەمو كات .. ‏ پێشەنگمان : دایكانی ئیمانداران و صەحابیاتە بەڕێزەكانە .‏ ڕەوشتمان : ڕەوشتی دایكانی ئیمانداران و صەحابیات و ئافرەتانی ‏ پێشینی چاكەكارە .‏ خۆشەویستیمان : بۆخوای گەورە .‏ ‏ بۆ پێغەمبەری پێشەوامان صلی الله علیە وسلم ‏ ‏ بۆ دایكانی ئیمانداران و ئافرەتانی صەحابەو ئافرەتانی‏ ‏ دەست گرتو بە دینی خوای پەروەردگار.‏ هاوڕێكانمان: هەمو ئافرەتێكی ئیماندارو پاك داوێن و بەڕەوشت و دەستگرتوو ‏ بەدینی خوای پەروەردگار.‏ ماڵپەڕی ئافرەتانی سەلەف بانگەشە بۆ ئەوە دەكات كە ئافرەتان بگەڕێنەوەو ‏دەست بگرن بە قورئان و سوننەتەوەو ببنە ئافرەتی سیفەت چاكەكارو ئافرەتی ‏بەحیشمەت و شەرەف مەند، وە دوربكەونەوە لە تێكەڵی كردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەرداو دەرگای فیتنەو ئاشوب ‏دابخەن و لەڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە‎ ‎‏ بگەنە وەڵامی پرسیارە شەرعیەكانتان و هەموو ‏ئەو ئەحكامانەی كەتایبەتە بە ئافرەتانی بڕوا دارەوە . ‏ داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ دله‌كانی ئیمه‌و ئیوه‌ش پربكات له‌نوری ئیمان ( اللهم أميين )... وصلى الله وسلم وبارك على سيدنا محمد وعلى أله وصحبه أجمعين . والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته ((‏ خاوەنی ماڵپەڕ: أم عبدالملك )) ‏