كتێبی پاك و خاوینی ( الطهارة ):‏ ‏ ( بابه‌تی پیسیەكان ) پرسیاری_6_

نوسەر : وەرگێڕانی :أم عبدالملك
بەروار:٢٠١٣/٠٢/١٤

پرسیاری_6_:ئیش كەرێكمان هەیە (( خادمە )) موسڵمان نیە ، ئایا دروستە بۆمن وازی لێبهێنم ئەو جلمان بشوات ؟وە من نوێژ بەو جلانەوە دەكەم ؟؟ وەئایا دروستە ئەو خواردنە بخۆین كە ئەو ئامادەی دەكات ؟؟ وەئایا حەڵاڵە بۆمن كە عەیب لەدینەكەی بگرم و بۆی ڕون بكەمەوە كە ئەو دینە بەتاڵە ؟؟

وەڵام :
دروستە بەكارهێنانی كافر و بێ باوەڕ وه‌كو وەئیش كردنی لەمەتبەخ و ئیش و كاری شتن و هاوشێوەی ئەمانە لە ئیش و كاردا .. وە دروستە خواردنی ئەو خواردنەی ئەو ئامادەی دەكات و بەكارهێنانی ئەو جل و بەرگانەی ئەو دەیدورێت و دەیشوات ، لەبەر ئەوەی لاشەیی و بەدەنی بە زاهیری پاكە .. بەڵام پیسی ئەوان لەناو ناخیاندایە و معنویە ..وەكو صەحابە بەڕێزەكان عەبد و كۆیلەیان بەكارهێناوە بۆخزمەتكردن وە ئەوانەی ئەوان ئامادەیان كردوە خواردویانە وە زانیویانە كەلاشەو بەدەنیان پاكە .. بەڵام حەدیثمان هەیە لەسەر ئەوەی قاپ و كەل و پەلەكانیان بیشۆین پێش ئەوەی تیایدا بخۆین ئەگەر هاتوو ئەوان شەرابیان تیادا خواردبۆیەوەیاخود گۆشتی مردارەوەبوو یان گۆشتی بەرازیان تیادا خواردبوو ..وە شتنی ئەو جلانەی كە پێشتر عەورەتیانیان پێداپۆشیوە ، وە بەنیسبەت عەیب لێگرتنی دینەكەیانەوە و بە بەتاڵ دانانی دینەكەیان ئەمە دروستە .وەمەبەست لە دینەكەیان دینێكی كاتیەو دینی سەردەمن و داهێنراون وەكو بت پەرستی یاخود وەكو ئەو دینانەی كە گۆڕانكاریان بەسەردا هێناوەو یاخود نەسخ بۆتەوەو سڕاوەتەوە وەكو نەصرانیەكان .. بەڵام لەسەر تۆ پێویستە بانگی بكەیت بۆ ئایینی ئیسلام و شەرحی بكەیت بۆیان و فێریان بكەیت له‌ فەزڵ و گەورەییی و ئادابه‌كان ئەوەی تێیدا كۆبۆتەوە . لەگەڵ ئاشكرا كردنی و جیاوازی نێوان دیینی ئیسلام و دینەكانی تر .


الشيخ عبدالله بن عبدالرحمن الجبرين حفظه الله