وانه‌ی هه‌شته‌م : 1. الإظهار (( ئاشكرا كردن ))

نوسەر : ئاماده‌كردنی : أم عبدالملك
بەروار:٢٠١٣/٠٢/١٩

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله و صلى الله و سلم و بارك على حبيب قلوبنا محمد و على آله و أصحابه أجمعين .

* هەر كاتێك نونی ساكین یان تەنوین ئەم ( 28 ) پیتە بەدوایاندا بێت چوار حاڵەت و حوكم بۆ نونی ساكین و تەنوین دروست دەكەن ..

**چوار حاڵەتەكەش بریتین لە :

1.الإظهار (ئاشكراكردن ) // ( 6 ) پیت .
2.الإدغام (تێهەڵكێش كردن ) // ( 6 ) پیت .
3.الإقلاب ( هەڵگەڕاندنەوە_گۆڕین ) // (1) پیت .
4.الإخفاء ( شاردنه‌وه‌ ) // ( 15 ) پیت .

....................................................................

یه‌كه‌م : الإظهار (( ئاشكرا كردن )) .

* له‌زمانه‌وانیدا : واته‌ ڕونكردنەوەو ئاشكرا كردن .
* له‌زاراوه‌دا :بریتی یە لە ئاشكرا كردن و دەرخستنی نونی ساكین یاخود تەنوین بەبێ مینگە لەكاتی بەیەكگەیشتنی نونی ساكین یان تەنوین بەیەكێك لە پیتەكانی الإظهار .

* پیتەكانی الإظهار ژمارەیان ( 6 ) پیتە بریتین لە :
( أ ، ه ، ع ، ح ، غ ، خ )

كەلەسەرەتای ئەم ووشانەدا كۆكراونەتەوە ...
( أخي هــاك علــماً حــازهُ غـــير خاســـر ).


* بە پیتەكانی الإظهار دەوترێت ( حروف الحلق) پیتە قورگیەكان ..چونكە شوێنی دەرچونی ئەم پیتانە لەناو قورگەوەیە :

پیتەكانی لەناو قورگدا سێ شوێنی دەرچونیان هەیە ..

1.أقصی الحلق : دورترین بەشی قورگ ، كەپیتی ( ء ، ه ) ی تێدایە .

2.وسگ الحلق : ناوەڕاستی قورگ ، كە پیتی ( ع ، ح ) ی تێدایە .

3.أدنی الحلق : نزیكترین بەشی قورگ ، كە پیتی ( غ ، خ ) ی تێدایە .


** هه‌روه‌كو ( ابن جزری ) سەبارەت بە بابه‌تی الإظهار لەكتێبی( المقدمة الجزرية ) له‌به‌یتی (11 ، 12)دا فه‌رمویه‌تی : ‌

ثُمَّ لأَقْصَى الحَلْقِ هَمْزٌ هَاءُ ... ثُمَّ لِوَسْطِهِ فَعَيْنٌ حَاءُ
أَدْنَاهُ غَيْنٌ خَاؤُهَا .

واتە : كۆتای قورگ پیتەكانی (ء ، ه ) ی لێوە دەردەچێت ، لەناوەڕاستی قورگیشەوە پیتەكانی (ع ، ح) ی لێوە دەردەچێت ..
وە نزیكترین جێگەی قورگ لەدەمەوە مەخرەجی پیتەكانی (غ ،خ ) ە .


** هۆكاری ئاشكرا كردنە نونی ساكین و تەنوین لەحالەتی الإظهار دوری مەخرەجی پیتی نونە لەمەخرەجی شەش پیتەكان .. بۆیە هیچ نزیك بونەوەیەك یان لێكچونێك نیە لەنێوانیاندا .

تێبینی :
1. الإظهارلەیەك ووشەو لەدوو وشەدا ڕودەدات .
2.بەبێ مینگە دەخوێندرێتەوە .

نمونه‌ بۆ حاڵەتی الإظهار ....

* نمونه‌ بۆ الإظهار له‌یه‌ك ووشه‌دا :
(( يَنْهَوْنَ ، يَنۡعِقُ ، وَتَنْحِتُونَ ))


* نمونه‌ بۆ الإظهار له‌دوو وشه‌دا :
(( مَنْ آمَنَ ، مِنْ حَيْث ، مِنْ غَيْرِكُمْ ))


* نمونه‌ بۆ الإظهار له‌ته‌نويندا :

_ ته‌نوینی كه‌سره‌ : ( وَجَنَّاتٍ أَلْفَافاً ).
_ ته‌نوینی فه‌تحه‌ : ( فَظًّا غَلِيظَ ).
_ ته‌نوینی ضمه‌ : ( حَكِيمٌ عَلِيم ) .

وصلى الله وسلم وبارك على سيدنا محمد وعلى أله وصحبه أجمعين .