وانه‌ی دووه‌م: (( بابه‌تی ئاوه‌كان )) _ به‌شی یه‌كه‌م _

نوسەر : ئاماده‌كردنی : أم عبدالملك
بەروار:٢٠١٣/٠٢/٢٨

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلَّم على رحمةِ الله ونورِه المبين، عبدِه الأمين، سيدنا محمدٍ خاتم النبيين وسيد المرسلين، وعلى آله الطيبين الطاهرين، وأصحابه وأتباعه‌ الی یوم لاریب فیه‌ ...

(( بابه‌تی ئاوه‌كان )) : ڕاستێتی لەمەسئەلەی ئاودا بریتی یە لەوەی دەكرێت بەدوو جۆرەوە :

1. ئاوی پاك .
2. ئاوی پیس .
..............................
ئاوی پاك : ئەمیش دەكرێت بەدوو بەشەوە :

یەكەم : ئاوێك كەلە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە .
دووەم: ئاوێك كەلە زەوییەوە دەربچێت .

** هەمو ئاوێك كەلەئاسمانەوە دابەزێت و بێتە خوارەوە یاخود لەزەوییەوە دەربچێت و بێتە دەرەوە ئەوا (( پاكەو پاك كەرەوەیە )) .

........................................................

یەكەم : ئاوێك كەلە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە ...

*دەلیلی قورئان :
_خوای گەورە فەرمویەتی : (وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا) الفرقان 48

واته‌ : لەئاسمانەوە ئاوی پاك و پاك كەرەوەمان دابەزاندوە ..

_وەهەروەها خوای گەورەلەسورەتی الأنفال ئایەتی _11_ فەرمویەتی : ((وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً لِيُطَهِّرَكُمْ بِه ))

واتە: بارانی لە ئاسمانەوە بۆتان ناردوە هەتاوەكو لە چڵك و چەپەڵی ڕێگە پاكو خاوێنتان بكاتەوە .

كەواتە ئاوی باران پاكەو بۆهەرشتێك بەكاری بهێنیت پاك كەرەوەیە .. واتە (( بۆخۆشتن یاخود پۆشاك شتن یاخود دەست نوێژ گرتن )) .

***ئەصڵ ئەوەیە ئاوی باران پاكەو پاك كەرەوەیشە ..


* دەلیلی سوننەت:
_ أبوهریرە بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت :كاتێ‌ پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم الله أكبری نوێژ دابەستنی گوت و بەرلەخوێندنی سورەتی فاتیحە كەمێك بێدەنگ بوو وتم : یارسول الله دایك و باوكم بەفیدات بن بینیم بێدەنگ بویت لەنێوان الله أكبرو خوێندنی سورەتی الفاتحە چیت فەرموو...
فەرموی دەڵێم : (( اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ، اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ، اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ بِالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ )) .

واتە : خوایە نێوانی من و گوناهەكانم دوو ربخەروە چۆن ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوات لەیەك دوور خستۆتەوە .. خوایە لەگوناهەكانم پاكم بكەرەوە ، هەروەكو چۆن كراسی سپی لە چڵك پاك دەبێتەوە ، خوایەلەگوناهەكانم بمشۆرەوە بە (بەفرو باران و تەرزە )


*** كەواتە : (بەفر + تەرزە) دەبن بەئاو وەپاكیشن بۆیە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دوعای پێكردون ...
.....................................................
دووەم: ئاوێك كەلە زەوییەوە دەربچێت .
پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم سەبارەت بەئاوی (( دەریا ))فەرمویەتی : (( هُوَ اَلطُّهُورُ مَاؤُهُ، اَلْحِلُّ مَيْتَتُهُ )).
واتە : ئاوی دەریا پاكەو پاك كەرەوەیشە ، مردارەوە بوەكانیشی حەڵاڵن .


_هەروەها پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم سەبارەت بە ئاوی (( بیر )) فەرمویەتی : «إنَّ المَاءَ طَهُورٌ لا يُنَجِّسُهُ شيءٌ»
واته‌: بەڕاستی ئاو پاكەو پاك كەرەوەیەو هیچ شتێك پیسی ناكات .

** كەواتە بەشێوەیەكی گشتی ئاوی دەریاكان + ئاوی بیرەكان پاكن و پاك كەرەوەشن ، ئەم دوو سیفەتە هەمیشەین و بەئاوەوەن كاتێك دەگۆڕێت ئەگەر بۆنی یاخود تامی یاخود ڕەنگی بگۆڕێت .


2. ئاوی پیس . له(‌وانه‌ی دوه‌م ) _به‌شی دووه‌م _ خوێنەری بن ان شاءالله ...

وصلى الله وسلم وبارك على سيدنا محمد وعلى أله وصحبه أجمعين.