ئایا دروسته‌ بۆ ئافره‌تان سه‌یاره‌ لێبخوڕن ؟؟؟

بەروار:٢٠١٣/٠٨/٣١

پوختەی پرسیار:
ئایا دروسته‌ بۆ ئافره‌تان سه‌یاره‌ لێبخوڕن له‌سه‌ر جاده‌ی شاره‌ گه‌وره‌كان كه‌ له‌و شاره‌دا شۆفێرانی پیاو و ئافره‌ت تێكه‌ڵ ده‌بن؟

وەڵام:
دروست نیه‌ بۆ ئافره‌تان سه‌یاره‌ لێبخوڕن له‌سه‌ر جاده‌كانی شاردا و تێكه‌ڵ بن له‌گه‌ل شۆفێرانی پیاودا: له‌به‌رئه‌وه‌ی وای لێئه‌كات ده‌م و چاوی یان به‌شێك له‌ ده‌م و چاوی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ زۆر كات ناچاری ئه‌كات هه‌ندێك له‌ قۆڵی ده‌ربكه‌وێت، بێگومان ئه‌وشوێنانه‌شی عه‌وره‌تن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ تێكه‌ڵاویان له‌گه‌ڵ پیاواندا جێی فیتنه‌یه‌ و به‌د ره‌وشتی و خراپه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
وبالله التوفیق وصلی الله علی نبینا محمد واله وصحبه وسلم
لێژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆلێكۆلینه‌وه ی زانستی و فه‌توادانان

وه‌رگێڕانی : دایكی عبدالله ...